لە زانکۆی ئازادی شاری بۆکان مامۆستایەک بەناوی “هێمن قارەمانی” بە هۆی چالاکییە هونەرییەکانی لە سەر کارەکەی دەرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، هێمن قارەمانی لە مامۆستایانی زانکۆی ئازادی بۆکان بەهۆی چالاکییە هونەرییەکانی وەکوو دامەزراندنی کارگەی نەقاشی و وێنەکێشان لەهۆڵی زانکۆ، لەسەرکارەکەی دەرکرا.
هێمن قارەمانی لەنامەیەکدا بۆ بەرپرسانی زانکۆ ئەم کردەوەیەی بەنادادوەرانە زانی و دژبە یاساو ڕێساکانی وەزارەتی زانستی لە قەڵەم داو.
دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بێبەش کردنی مامۆستایەکی دیکە لە وانەوتنەوە، شەپۆلێکی بەرفراوان لەناڕەزایی ودەنگ هەڵبڕینی خوێندکارانی ئەو زانکویەی لێکەوتەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ماوەیەک لەمەو پێشیش مامۆستایەکی دیکە لە زانکۆی مەریوان لە مافی وانە وتنەوە بێبەش کرا و،کۆمەڵێک نارەزایەتیی لێکەوتەوە.
لە لایەکی دیکەوە دەکوترێ پیلان و هەوڵێک لە ئارادایە کە بەرەبەرە زانکۆی شارەکانی کوردستان لە مامۆستایانی پسپۆڕ و شارەزا بەتاڵ ببێ و جێگایان بدرێ بە کەسانی دیکە لە شارە تورک و فارسەکانی ئێران.
بە بۆچوونی بەشێکی زۆر لە چالاکانی مافی مرۆڤ ئەم سیاسەت وپیلانە داڕێژراوە لە درێژەی هەوڵی ئاسمیلە کردن و ڕاگرتنی خەڵکی کوردستان، لە فێربوون و گەشەی فکری وهزریە کە بە شێوەی سیستماتیک لە قوتابخانە و زانکۆکانی کوردستان بەڕێوەدەچێ.