لە شاری سەردەشت و گوندەکانی دەورووبەری ئەو شارەی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێو خۆی وڵات لاوانی بەهەست و ئەندامانی بە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە چەند قوتابخانە و چەندین گوندی شاری سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار، یادی رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا قوتابیانی چەند قوتابخانە لە نێوان هاوپۆلەکانیان تراکت و دروشمی شۆڕشگێرانەیان بڵاو کردەوەو لە گەڵ رێبازی پێشمەرگە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لاوان و مێرمنداڵانی بەهەست و کوردپەروەری شاری سەردەشت، چالاکیی ئەوان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.