کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کورستان بە بۆنەی هاتنی جێژنی مەلوود، رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان ده‌کا و، هیواخوازە کە ئه‌م بۆنه ئایینیێه ببێتە هۆی برایەتی و ته‌بایی زیاتری خەڵکی کوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردستان لەباری ئایینی و ئایینزاییه‌وه وڵاتێکی فرەچەشنە، بێگومان رێزگرتن لەم فره‌چه‌شنه‌یه و، پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و دێموکراتیکی پێڕه‌وانی ئایین و ئایینزاکان له کوردستان، یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌هێز ده‌کا و خەباتی مافخوازانەی گەلەکه‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، به‌ره‌وپێش ده‌با. جارێکی دیکە جێژنی مەولوود لەسەرجەم باوەڕمەندان و موسڵمانانی کورد پیرۆز بێ.
کۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان