بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، رێبواران و درێژەدەرانی شەهید “هەژار قاسمی” لە ناوچەی شنۆ لە چالاکییەکی بەربڵاودا، وێڕای رێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان، رۆژی پێشمەرگە و ئامانجی پێشمەرگانەیان بەرز نرخاند.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا کە لە چەندین گوند و شارۆچکەی ناوچەی شنۆ بەرێوەچوو، ئەندامان و دۆستانی ئەمەگناسی حیزب لە ناوچەی شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار لە گەڵ ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە تێیدا چالاکیی تەبلیغی کراون بریتین لە:
گوندی قەڵاتان، سەر ڕێگای گوندی قەڵاتان، حەسەننووران، گوندەوێڵە، گوندی سەوجە، جبریلاوێ، گوندی گورگاوێ.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم خەڵکی ناوچەی شنۆ، بەتایبەتی دۆستان و لایەنگرانی حیزب لەو ناوچەیە، دەستخۆشییان لێدەکا و، چالاکیی ئەوان بە خزمەتێکی نیشتمانی دەزانێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.