خەڵکی نیشتمانپەروەری نیەر، لە هەڵمەتێکی سروشتدۆستانە، چالاکییەکی بەربڵاویان بە مەبەستی خاوین کردنەوەی گوندەکەیان و هەروەها دەورووبەری ئەو گوندە بەرێوەبرد.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، رۆژی ١٩ ی سەرماوەز، خەڵکی بەهەڵویستی نیەر، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیاندا هەروەزێکی خاوێن کردنەوەی ژینگەی “نیەر”یان رێکخست و تەواوی نێو گوند و دەورووبەری ئەو گوندە، بەتایبەتی چۆمی خوارەوەی گوندی نیەر”یان لە زبڵ و خاشاکی پاشماوە لە گەشتیاران خاوێن کردەوە.
جێی ئاماژەیە کە لە ساڵی رابردووەوە تاکوو ئێستا لە لایەن خەڵکی گوندی نیەر و ژینگەپارێزانی ئەو گوندەوە چەندین هەڵمەتی هاوشێوە بەڕێوەچووە و چەند مانگی پێشیش ژینگەپارێزانی گوندی نیەر و تەنگیسەر، بە هاوکاری یەک، لە بنار و قەراخی شاخەکانی ئەو ناوچەیان سەدان دەنکە بەڕوویان چاندوە.
شایانی باسە کە گوندی “نیەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ، لە ٤ کیلۆمیتری شاری سنە هەڵکەوتووەو، ئەو ناوچەیە خاوەنی سروشتێکی جوان و شوێنێکی گەشتیارییە،
کە ئەرکی پاراستن و گەشانەوەی ئەو سروشتە وە ئەستۆ خەڵکی ئەو ناوچە، بەتایبەتی ژینگەپارێزانی ماندوویینەناس کەوتووە.