یه‌كه‌مین فستیڤاڵی ده‌سماڵی كوردی له شاری بۆكان به خڵاتكردنی ٤ كه‌س كۆتایی پێهات.
بەڕێوەبەری جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌مین فستیڤاڵی ده‌سماڵی كوردی گوتی، به مه‌به‌ستی پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی جلوبه‌رگی كوردی، ژنان بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له فستیڤاڵی ده‌سماڵی كوردی له شاری بۆكان به‌شداربوون.
زاهید جه‌میانی گوتی، له‌م فستیڤاڵەدا كه له چوارچێوەی پێشانگادا جێبه‌جێ كرا خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌كان ٦٠٠ جۆر ئۆیه‌ی ده‌ستچنی ده‌سماڵی كوردی‌یان ئاماده كردبوو.
ناوبراو گوتی، له كۆتاییدا ٢٠ به‌رهه‌م له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی داوه‌ران بۆ به‌شی كێبڕكێی هه‌ڵبژێردران و له ئاكامدا خه‌ڵات به‌سه‌ر نه‌فه‌راتی ١ تا ٤ دابه‌ش كرا.
جه‌میانی له درێژه‌دا گوتی، به ده‌نگی داوه‌رانی ئه‌م كێبڕكێیه خاتوو ئه‌سمه‌ر محه‌ممه‌دئه‌مینی خه‌ڵكی بۆكان پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م فستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ست هێنا و لەوحی ڕێزلێنان و په‌یكه‌ره‌ی فستیڤاڵ و بڕی ٢٠ میلیۆن ریاڵی پێبه‌خشرا.
هه‌روه‌ها خاتوو فه‌رزانه قادری له شاری سه‌رده‌شت، ڕووناك بانه‌یی له بانه و سه‌قز و نوسره‌ت خاله‌قی له بۆكان پله‌كانی ٢ تا ٤یان به‌ده‌ست هێنا و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فستیڤاڵەکەوە خه‌ڵات كران.
خه‌ڵاتی جوانترین ئۆیه‌ش به گوڵاڵه شه‌مامه خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌خشرا.
شایانی باسه له‌م فستیڤاڵه‌دا شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌قز، بۆكان، نه‌غه‌ده، شنۆ، سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌شدار بوون.