سامان عه‌زیزی له كێبڕكێیه‌كانی زۆرانبازیی فه‌ره‌نگیی باشگاكانی جیهان له شاری بوداپێستی مه‌جارستان له چوارچێوه‌ی تیمی سینا سنهعهتیئیزه، میداڵی زێری وه‌رگرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، سامان عه‌زیزی زۆرانبازی سنه‌یی له كێشی ٨٥ كیلۆدا له كێبڕكێهكانی باشگاكانی جیهان میداڵی زێڕی برده‌وه.
له كۆتایی ئه‌م كێبڕكێیانهدا تیمی سینا سهنعهتیئیزه به شكستی ٥ به ١ له تیمی توركیه‌ی برده‌وه و بوو به قاره‌مانی ئه‌م كێبڕكێیانه و توركیه‌ش بوو به دووهه‌م و تیمێكی مه‌جارستانیش پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا.
سێهه‌مین خولی كێبڕكێیه‌كانی زۆرانبازیی فه‌ره‌نگیی جامی باشگاكانی جیهان به به‌شداریی ١٦ تیم، له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا له شاری بوداپێستی مه‌جارستان به‌ڕێوه‌چوو.