لە ماوەی مانگێکدا له شاری سهقز ٤ کەس بههۆی خۆکوژییهوه گیانیان لهدهست داوه.
بەپێی زانیاریی ههواڵدهریی موکریان، ڕۆژی هەینی ١٩ سەرماوەز چوارهمین هاووڵاتیی شاری سەقز بە ناوی “ ن.قادرزاده”، تەمەن بیست ساڵان خۆی کوشت.
ڕۆژی سێشەمەی هەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکەی شاری سەقز بەناوی “ د.کەریمی” پەنای بۆ خۆکوژی بردووە و کۆتایی بە گیانی خۆی هێناوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هەواڵدەریی موکریان ٤ حاڵەتی خۆکوژیی بە ئـاکام گەیشتوی لە شاری سەقز تۆمارکرد.
شایانی باسه کۆمهڵناسان “بێکاری، کەمداهاتی، کێشەی کۆمەڵایەتی، کێشەی خێزانی، توندوتیژی خێزانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر” بە سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی دهزانن.