به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو باڵوێزی بریتانیای له تاران بانگ كرد.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به قسه‌كانی بوریس جانسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له وڵاتی به‌حره‌ین ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو.
بوریس جانسۆن له ئه‌نیستیتۆی نێوده‌وڵه‌تیی موتاڵای ستراتیژی له مه‌نامه، پێته‌ختی به‌حره‌ین گوتی، عه‌ره‌بستان بۆ ڕێگریكردن له بۆردومانی وڵاته‌كه‌ی هێرشی كرده سه‌ر حوسییه شێعه‌كانی لایه‌نگری ئێران. به‌ره‌ی عه‌ره‌بیش به ڕێبه‌ریی عه‌ره‌بستان پشتیوانیان له عه‌ره‌بستان كرد و ڕایانگه‌یاند كه ئێمه دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیان لێده‌كا، شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی جانسۆن گوتی، وه‌ك پێشوو بریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كاناڵی سوئیز گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌وره‌وه‌ی بریتانیا پێشتر به هۆی ڕه‌خنه‌گرتنی عه‌ره‌بستان له ئێران لەبەر هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له لایه‌ن هاوحیزبییهكانییهوه له له‌نده‌ن خرایه ژێر پرسیار.