به‌هۆی هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبی كرێكارانی كوردستان له عێراق، چه‌ندین گریلا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه له ناوچه‌ی گارا له هه‌رێمی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبی كرێكارانی كوردستان و خه‌ساره‌تی گیانیی لێكهوتهوه.
توركیه به‌رده‌وام بنكه و باره‌گاكانی حیزبی كرێكارانی كوردستانی له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان له نزیك سنووری توركیه بۆردومان كردوه.
ئاگربه‌سی نیوان توركیه و حیزبی كرێكارانی كوردستان ساڵی ڕابردوو به وه‌ستانی ڕه‌وتی ئاشتی شكستی هێنا. زیاتر له ٣٠ ساڵە كه شه‌ڕ له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا به‌رده‌وامه و پ.ك.ك داوای به ڕه‌سمی ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كا، به‌ڵام تا ئێستا توركیه حاشای لێكردوه.
لە دەسپێکی شەڕەوە تاکوو ئێستا زیاتر له ٤٠ هه‌زار كه‌س له شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا كوژراون كه زیاتر كورده‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه له هێرشی ئه‌م دواییانه‌یان بۆسه‌ر حیزبی كرێكارانی كوردستان له پایه‌گای نیزامیی ئه‌رته‌شی توركیه له شاری ئامه‌د كه‌ڵكیان وه‌رگرتبوو. ئه‌رته‌شی توركیه ئیدیعای كردبوو كه هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی بۆ سه‌ر حیزبی كرێكارانی كوردستان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م حیزبه بووه كه هێرشی كردبووه سه‌ر یه‌كه‌كانی ئه‌رته‌ش له سنووره‌كانی باكووری توركیه.