وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕایگه‌یاند كه ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان نییه و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیی باشیشمان هه‌یه به‌ڵام نامانه‌وێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بگرین.
سامێح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وی میسر وێڕای ئاماژه به سیاسه‌تی زێدەخوازیی ئێران گوتی، پێوه‌ندیی ئێمه و عه‌ره‌بستان زۆر باشه و هه‌ندێك لایه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئێمه له هه‌مبه‌ر شه‌ڕی سووریه خراپ تێگه‌یشتبوون.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له په‌راوێزی كۆنفرانسی مه‌نامه له پێته‌ختی به‌حره‌ین پێداگریی كرده‌ووه كه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان پێوه‌ندیی باشمان هه‌یه و ناشمانهه‌وێ هیچ پێوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌بێ.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌ركۆماری میسر و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاته لەمدواییانەدا گوتبووی كه له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه ئێمه پشتیوانی له ئه‌رته‌شی میللی ده‌كه‌ین. میسر له ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پشتیوانی له هه‌ڵوێستی ڕووسیه كرد.
هه‌روه‌ها سامێح شوكری ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌مان نایه‌وێ هیچ پێوه‌ندییه‌كی دیپڵۆماسیمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌بێ و سیاسه‌تی ئەو وڵاته‌ی به فره‌خوازیی زانی.
شایانی باسه كه پێوه‌ندیی نێوان میسر و ئێران ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه ئاڵۆزە.