بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز دوو کەسی خەڵکی شاری قوروە بەناوەکانی “یەحیا فیلی” و “ئارمین بابایی” بە چەکی گەرم بە دەستی کەس یا کەسانێکی نەناسراو دەکوژرێن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری قوروە، ئەو دوو کەسە بە پێی قەراری پێشوو کاتژمێر ٥ی بەیانی دەچنە گاراژی ئەو شارە و، دەکەونە بەر دەستدرێژی گوللەو گیانیان لە دەستدەدەن.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە یەک لە کوژراوەکان بەناوی “یەحیا فیلی” کەسێکی خۆشناو نەبووەو بە چەقۆکێش و زۆرگیر ناسراو بوو.
تا ئێستا لە سەر بکوژەکان و هۆکاری ئەو کوشتنە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دانیە، شیمانەی ئەوە دەکرێ هۆکاری ئەو ڕووداوە جۆرێک تۆڵە ئەستاندە و کێشەی کۆمەڵایەتی بێ.