بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتەوە، رۆژی ١٨ی سەرماوەز، باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی برایم ئیسمایلی ناسراو بە “سمایلە چەپەی بانووی” خەڵکی گوندی “بانووی قازان”، لە ناوچەی هۆمڵی سەردەشت بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو باوکی شەهید “شاباز ئیسماعیلی”ە و لە ناوچەی سەردەشت بە کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر ناسراو بوو.
هاورێ شاباز ئیسماعیلی لە رێکەوتی ١٦/٤/١٣٦٤، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکی پێشمەرگانە لە گەڵ هێزی داگیرکەری رێژیم، لە نێوان گوندی دۆڵەگەرم و دەرمانئاوێ، شەهید دەبێ و دەچێتە ریزی نەمرانەوە.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی بە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری خواڵێخۆشبوو، خۆی بە هاوخەم و شەریکی خەمیان دەزانێ.