كۆڵبه‌رێكی كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌توندی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی 18ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی دیكه له سنووری سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای كرماشان به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به توندی بریندار كرا.
كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئه‌یووب سه‌روه‌ری، خه‌ڵكی ئاوایی “ههرمێیان” له نزیك ئاوایی ئه‌زگله‌ی سه‌ربه شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیم بریندار بوو و، ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی پزیشكی دایه.
شایانی باسه به هۆی نه‌بوونی هه‌لی كاری و بێكاری له ئێران و به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ناوچه سنوورییه‌كان ساڵانه كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ بژیویی ژیانیان ڕوو ده‌كه‌نه‌سه‌ر سنووره‌كان و، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌كوژرێن یان له به‌رزاییه‌كان به‌رده‌بنه‌وه.