دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممەی رابردوو، دوو كه‌س له شاری خۆی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له ماڵی خۆیان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هه‌ڵیان کوتایه‌سه‌ر ماڵی باوكی جه‌واد ئه‌حمه‌دی‌بێكانلی و ڕۆسته‌م نادرعه‌لی له شاری خۆی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئەو دوو كه‌سە و پشكنینی ماڵه‌كانیان، كتێب و كۆمپیوتێر و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی ئەو دوو كه‌سه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیان نه‌زانراوه.
هه‌ر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری مه‌ریوان هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی ئارام فه‌تحی، چالاكی مه‌ده‌نی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كوردیی ڤه‌ژین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
ناوبراو چه‌ندین جار به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ڕێگه‌وبان و كوشتنی كۆڵبه‌ران و كارسبكارانی كورد له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان بانگ كرابوو.