له درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كورد، چالاكێكی سیاسیی دیكه له شاری بۆكان زیندانی كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، سه‌ید مسته‌فا فه‌یزوڵاپوور، خه‌ڵكی شاری بۆكان كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌میه‌تییه‌كانەوە بۆ تێپه‌ڕكردنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كرا، بۆ زیندان گواسترایه‌وه.
سه‌ید مسته‌فا فه‌یزوڵاپوور، كوڕی ڕه‌سووڵ، چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان، ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕێژیم له ماڵی خۆی ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ زیندان گواسترایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م چالاكه سیاسییه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری بۆكان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، حوكمی ٦ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.