شه‌هلا محه‌ممه‌دیانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، كچی مسته‌فا به‌ندكراوی سیاسیی كورد له شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات گواسترایه‌وه و له‌وێش ماوه‌ی ٦٧ ڕۆژ له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا له گرتنگه‌ی ئیتلاعات لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له بندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، خاتوو محه‌ممه‌دیانی ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی و پڕوپاگه‌ندە بە دژی ڕێژیم، حوكمی ٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا و ماوه‌ی نزیک به ١٠ مانگه له زیندانی ناوه‌ندیی ته‌ورێز دایه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، ماوه‌ی ٤ مانگ له زیندانی مه‌هاباددا ڕاگیرا و پاشان له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی بۆ زیندانی ته‌ورێز گواسترایه‌وه و ئێستا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی له ته‌ورێز تێپه‌ڕ ده‌كا.
هێمن محه‌ممه‌دیانی، برای ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه گوتی، “شه‌هلای خۆشكی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه نییه و نه‌بووه به‌ڵام په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست كردووە”.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، “كاتژمێری نزیك به ١ و نیوی شه‌و بوو، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مان و به زۆری خوشكمیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و باوكم به‌و ته‌مه‌نه‌وه به‌رگریی كرد و پاڵیان پێوه‌نا و ته‌نانه‌ت بێ‌ڕێزییان پێكرد”.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، “ئه‌وه‌نده‌یان ئازار و ئه‌شكه‌نجه داوه كه باسكی چه‌پی هه‌ڵنایه‌ته‌وه و توانای هیچ كارێكی نییه. له حاڵێكدا ٤ ساڵ زیندانیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه و هیچ پێوه‌ندییه‌كیش به هیچ حیزبیه‌كه‌وه نه‌بووه و حوكمێكی زۆر ناعادڵانەی بەسەردا سەپێنراوە”.