ڕۆژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد بۆ وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانیان له به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، كرێكارانی شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی ته‌واوی خۆیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م كرێكارانه له‌به‌رده‌م ئه‌و شیرته‌كه به‌و سه‌رمایه خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و ده‌ڵێن تا چاره‌نووسمان یه‌كلا نه‌كرێته‌وه و داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن، كۆتایی به‌م كۆبوونه‌وه‌یه ناهێنین.
یه‌كێك له‌م كرێكارانه كه به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گوتی، ئێمه توانای دابینكردنی بژیوی ژیانمان نه‌ماوه و بۆیه ده‌بێ چاره‌نووسمان ڕوون بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها گوتی له هه‌وڵی فراوانتركردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه داین.
شیركه‌تی کێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له ٤ به‌ش پێكهاتووه و هه‌ر ئێستا زیاتر له ١٠٠ كرێكار خه‌ریكی كاركردنن و هه‌روه‌ها ئەو شیركه‌ته زیاتر له ٥٠٠ میلیارد تمه‌ن به كرێكاره‌كانی قه‌رزداره و ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی كرێكاره‌كانیشی نوێ نه‌كردۆته‌وه.