ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یەکەی په‌رستاریی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژه به وه‌رنه‌گرتنی ٧مانگ هه‌قده‌ستی په‌ره‌ستارانی ئه‌م پارێزگایه گوتی، ئه‌م مانگه مووچه‌ی ٣٠٠ په‌رستار له‌م پارێزگایه‌دا نه‌دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی موكریان، ئیبراهیم محه‌ممه‌دی وێڕای ئاماژه به گیروگرفتی بێ‌ئه‌ژماری په‌رستارانی ئه‌م پارێزگایه گوتی، سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی په‌رستار، زیاده‌كاریی زۆره‌ملێ بۆته كار و به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی ئه‌م په‌رستارانه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، فشاری كاریی په‌رستاران بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه واز له كاره‌نیان بێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره قورسه له‌م كاته كورته‌دا ده‌مانفه‌وتێنێ.
محه‌ممه‌دی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه په‌رستاری شوغڵێكی قورس و هه‌ستیاره و مووچه‌شی كه‌مه و، ده‌بێ وره‌یان به‌رز بكه‌ینه‌وه.
محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها وه‌بیری‌هێنایه‌وه كه ئه‌م په‌رستارانه به ته‌مای مووچه، قیستیان وه‌رگرتووه و ئێستا ماوه‌ی ٧ مانگه هیچ پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌موو ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م مووچه‌یه هه‌ڵده‌سووڕێ و له بواری ماڵییه‌وه هه‌موو گیروگرفتیان بۆ دروست بووه.
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یەکەی په‌رستاریی پارێزگای كرماشان داوای له كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی علوومی پزیشكی كردوه كه به‌خێرایی پاره له حیسابی ئه‌م په‌رستارانه بكرێ و به كاره‌كانیان دڵخۆش بنه‌وه.