پێشمەرگەیەکی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، لە شاری بۆکان کەوتە بەر ماشین و، گیانی لەدەست دا.
عەبدولواحید مستەفاپوور خەڵکی بۆکان سەرلەبەیانی رۆژی ١٩ی سەرماوەز بەهۆی رووداوی هاتوچوو لە شاری بۆکان کۆچی‌دوایی کرد.
عەبدولواحید لە ساڵی ١٣٦٠ بوو بە پێشمەرگە و، لە پەلی هەڵۆ، لە لکی ٣ی هیزی بەیان، خزمەتێکی بەرچاوی کرد و، لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا زۆر ئازا و فیداکارانه له خزمه‌تی حیزبه‌که‌ی‌دا بوو، ناوبراو له زۆر شەڕی ساڵەکانی ١٣٦٠ و٦١ و٦٢ وەک ناو شاری بۆکان، جادەی بۆکان – میاندواو، کوورەخانەکانی سارۆقامیش، نۆبار، باخی ئەحمەدی، بەشدار بوو و، ده‌ست و تفه‌نگی پێشمه‌رگانه‌ی ئازایانه جووڵایه‌وه و، شۆرشگێڕانه به‌رگریی له خاکی نیشتمان کرد.
سەرەنجام لە ١٣ی رەشەممەی ساڵی١٣٦٢ لە ناوچه‌ی شامات، بە فیشه‌کی دوژمن به توندیی بریندار دەبێ و، پاش ساڵێک به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ ئه‌و ئازاره که به ته‌واویی کاریگه‌ریی دانابووە سه‌ر ته‌ندروستی و، تووشی نه‌خۆشی کردبوو، له سه‌ر ئیجازه‌ی حیزب ، رێگه‌ی پێده‌درێ و، ده‌گه‌ڕیته‌وه نێوخۆی وڵات.
هاوڕێ عه‌بدولواحید مسته‌فاپوور، رۆژی هەینی به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ، له شاری بۆکان ماڵاوایی له ژیان کرد.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره به‌م بۆنه‌وه ، پرسه وسه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه و سه‌رجه‌م که‌سوکاری ئه‌و ئازیزه ده‌کا و، خۆی به هاوخه‌م و شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێ.