پارێزگای کرماشان، پێشوازییان له ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی مێژوویی له خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان،واته رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵا و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد و ، ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ، شه‌وی ١٨ی سه‌رماوه‌ز ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌هه‌ست وسۆزی حیزب، له شاری ره‌وانسه‌ر و گوندی” گهلهچهرموو” ، به بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت ونووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار، له گه‌ڵ پێشمه‌رگه و، رێباز و بایه‌خی پێشمه‌رگانه په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ی که له شاری ڕه‌وانسه‌ر چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له:
چوار ڕێیانی “زه‌مین شاری”، زه‌مین شاری”، پارکی شار، شه‌هره‌ک فه‌رهه‌نگیان، شه‌هره‌ک موهاجرین و، چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و شه‌قامی دیکه‌ی شار.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ، وێڕای سپاس وده‌ستخۆشی له خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان و دۆستانی به‌ئه‌مه‌گی حیزب، چالاکیی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنێ و، سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.