بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کوردستان وکورد، ئەمساڵ بۆ دوویەمین جار، لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ، لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغی کرا.
لەوچالاکییە تەبلیغییەدا، کە بە بۆنەی رۆژی مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی هەڵکردنی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەچوو، دار و دیواری شاری پیرانشار بە تراکت و دروشمی پێوەندیدار ڕازایەوەو ، لایەنگران و ئەندامانی بە هەڵویستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار، لە گەڵ پێشمەرگەو ئامانج ورێبازی پێشمەرگانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی لە شاری پیرانشار کە چالاکیی تەبلیغی تێداکراوە بریتین لە؛
دەروبەری کەمەربەندی،شەقامی ٣٢میتری، دەوروبەری مزگەوتی ئەسحابی کەهف، مزگەوتی حەزرەتی ئیسمایل، شەقامی محەممەد هەوراز، کۆڵانی مامەند سووری دیلزە، دەوروبەری قوتابخانەی شووڕا، شەقامی مەنگوڕ، شەقامی پیران و و کۆڵانی خەییام و چەندین شوێنی دیکەی ناو شاری پیرانشار.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین، دەسخۆشییان لێدەکا و بۆ سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری پیرانشاری دێموکراتویست، سڵاو دەنێرێ.