ژێنڕاڵ ماتیس له درێژه‌ی هه‌ڵویست گرتنی به‌رانبه‌ر به رێژیمی تاران و ره‌خنه گرتنی له شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت کردنی ده‌وڵه‌تی ئۆباما به‌رانبه‌ر به ئێران، باسی له 5 هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر جیهان و به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا کرد.
جەیمز ماتیس به‌ربژێری تڕا‌مپ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رایگه‌یاند که له لایه‌ن رێژیمی تارانه‌وه 5 مه‌ترسی هه‌یه که ده‌بێ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ بکرێ. ژینراڵ ماتیس لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لە وتووێژێکدا بە لەبەرچاو گرتنی مەترسی داعش و ئەلقاعیدە، گوتی جیا لەو دووانە هیچ مەترسیەکی دیکەی جیددی جیا لە کۆماری ئیسلامی بوونی نیە و پێوێستی بە هەڵویستی جیددی‌تر هەیە بەرانبەر بە ئێران.
ناوبراو کە بەرپرسی پێشووی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا بوو، بە هۆی جیاوازی بۆچوونی لە گەڵ ئۆباما سەبارەت بە شێوەی بەربەرەکانی کردن لەگەڵ دەوڵەتی تاران لە سەر کارەکەی وەلا نرا. جەیمز ماتیس پێدانی هەر چەشنە دەرفەت و قازانجێک بە رێژیمی تاران بە هەڵەیەکی سیاسی دەزانێ و لەم بارەوە هەموو کات رەخنەی توندی لە دەوڵەتی باڕاک ئۆباما گرتووە.
ژینراڵ جەیمز ماتیس، بەرنامەی چەکوچۆڵی ناو‌کی، پلانی بەربەرەکانی دەریایی، بەرنامەی مووشکە بالستیکەکان، شەڕی سایبێری و پشتیوانی کردن لە میلیشیاکانی ناوچە وەکوو حیزبوڵڵای بە ٥ هەڕەشەی مەترسیداری ئێران دەزانێ بۆ سەر جیهان و بەتایبەتی بۆ سەر ئەمریکا.
ناوبراو دژ بە هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی ناو‌کی لەگەڵ ئێران و ڕێککەوتنی دەوڵەتی ئۆباما و وڵاتانی رۆژئاوایی، بە هەڵەیەکی سیاسی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەڵەم دا.