لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ، ئەندامان و دۆستانی حیزب، لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کورستانەوە، شەوی ١٧ی سەرماوەز ئەندامان و یارانی بەئەمەگی حیزب لە شاری بۆکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی هەڵکردنی ئاڵا و هەروەها رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، دوو هێمای نەتەوەیی و یادگاری کۆماری مەزنی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشم و وێنەی پێوەندیدار لە نێو شاری بۆکان و دەوروبەری ئەو شارە یاد و ناوی پێشمەرگەیان بەرز راگرت.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتن لە:
شەقامی وەرزش، مزگەوتی بەلال حەبەشی و بەشێکی زۆر لە کۆڵان و گەڕەکەکانی شاری بۆکان.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم خەڵکی پێشمەرگەدۆستی بۆکان، بەتایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو شارە، چالاکیی و بەهەست بوونیان رێز لێدەگرێ و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.