لە ماوه‌ی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر له ٢٥٠ که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دەستبەسەر کراون.
ئەمساڵ زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو هێزەکانی سپا و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سەرقاڵی ڕەشبگیری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانن و بەپێی هێندێک له سه‌رچاوه‌کانی ئامار تا ئێستا نزیک بە ٢٥٠ که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە چەندین شاری کوردستان دەستبەسەر کراون، کە زۆربه‌یان تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ حیزبەکانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی‌یان وەپاڵ دراوه.
بێجگه لە دەستبەسەرکراوکان به دەیان کەسی دیکەش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و لێپرسینەوە و وریایان کردونه‌ته‌وه.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دەستبەسەرکراوان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون یان به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه.
شایانی باسه که ئه‌م ئاماره زیاتر شارەکانی سنە، سەقز، مەهاباد، کامیاران، بۆکان، کرماشان، دیواندەرە، قوروە، شنۆ و پیرانشار ده‌گرێته‌وه.