مووچه‌ی سه‌دان كرێكاری مێهران كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به شیركه‌تی خاوه‌نكار له گومركی مێهران، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، هه‌روا به‌شێوه‌ی ناقانوونی كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، كرێكاران له‌وه ناڕازی بوون كه له به‌خشنامه‌ی نوێی شیركه‌تی خاوه‌نكار له گومركی مێهران سه‌تا ٣٠ له داهاتی ئه‌م كرێكارانه له به‌رژه‌وه‌ندیی شیركه‌ت كه‌م كراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی 3 مانگه به‌رده‌وام كه‌م ده‌كرێته‌وه.
یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، ئه‌م شیركه‌ته به ناقانوونی ماوه‌ی ٣ مانگه‌ی سه‌تا ٣٠ی مووچه‌ی کرێکاران له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م كرێكاره هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “ئه‌و شیركه‌ته به‌م قانوونه نوێیه‌وه به‌رده‌وام له داهاتی ئه‌م كرێكارانه كه له به‌یانییه‌وه تا ئێواره له‌به‌ر ئه‌م سووره‌تاوه‌ی مێهران كار ده‌كه‌ن، به بیانووی ڕێكخستن كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌و شیركه‌ته ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كا و ده‌یهه‌وێ به كرێكاره‌كانی ڕابگا و ئاسانكارییان بۆ بكا، با بێ ئاوساردكون، كه‌پر و سێرویسی تەندروستییان بۆ دابین بكا.”