دادگایه‌ك له عه‌ره‌بستان،١٥ كه‌س كه به تاوانی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دهسبهسهركردبوو له‌وانه‌یه به‌م زووانه ئێعدام بكا.
به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، په‌روه‌نده‌ی سیخوڕیكردن بۆ ئێران ٣٢ كه‌س بوون كه ٣٠ كه‌سیان له شیعه‌كانی عه‌ره‌بستان، ئێرانیه‌ك و ئهفغانییهك پێكهاتبوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و ١٥ كه‌سه‌ی كه ئێعدام ده‌كرێن هه‌ر هه‌موویان خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانن له نێویاندا كه‌سایه‌تیی نیزامیش ده‌بینرێ و، ئێرانییه‌كه حوكمی ٤ ساڵ زیندانی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه ئهفغانیهكهش ئازاد ده‌كرێ. ئێرانییه‌كه زانیاریی له‌سه‌ر خوێندكاره سوننیه‌كانی ئێران به كۆنسۆلگهریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری جه‌ده داوه.
شایانی باسه ئه‌م ٣٢ كه‌س له ساڵی ٢٠١٣ به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و له دادگاش دانیان به تاوانه‌كانیان دانابوو.