سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی ته‌ندروستی و نه‌خۆشیی خۆی به دروونی لێوه‌كانی مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، شێرزاد به هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی نه‌خۆشیی و نه‌ناردنی بۆ پزیشك و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ زیندانیانی سیاسی له نێو زیندان به دروونه‌وه‌ی لێوه‌كانی مانی له خواردن گرت.
ناوبراو لێدان و كوتانی مێهدی فراحی شاندیز له‌به‌ر چاوی خۆی بینی و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی.
ئه‌م به‌ندكراوه كورده، له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری ده‌نووسێ، به هۆكاره‌كانی بێ‌ڕێزیكردنی مه‌ئموورانی زیندان به بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، وه‌رنه‌گرتنی نامه‌ی ڕه‌سمیی مانگرتنه‌كان، ده‌سبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له كاتی ملاقات، نه‌ناردنی نه‌خۆشه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان، لێدان و كوتانی زیندانیانی سیاسی، ناردنی به زۆره‌ملێ بۆ دادگا و، پێش‌گرتن به هاتنی هه‌وای ئازاد بۆ نێو به‌نده‌كان لێوه‌كانی خۆی دروو و مانی له خواردن گرت.
شایانی باسه كه سه‌عید شێرزاد، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی حه‌شیمه‌تی به‌رگریی له منداڵانی كار و شه‌قام له ڕۆژی‌١٨ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ ده‌سبه‌سه‌ركراوه. ناوبراو زیاتر له ٢ مانگ له به‌ندی ٢٠٢ی زیندانی ئێڤین له ژووری ئینفرادی و به‌بێ چاوپێكه‌وتن به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ر ڕاگیرا.
شێرزاد، ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئیتقلاب به سه‌رۆكایه‌تیی قازی سه‌ڵه‌واتی و به به‌شداریی پارێزه‌ر ئه‌میرسالار داوودی پاش تێپه‌ڕكرانی ١٥ مانگ به‌ڕێوه‌چوو. ناوبراو به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه و هه‌وڵدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا و ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٤ به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا.