یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی فه‌رزاد مرادپوور، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتووه له‌لایه‌ن لقی ١٠٣ی سزاكانی كرماشان به سه‌رۆكایه‌تیی قازی وه‌لی محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، فه‌رزاد مرادپوور، له لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی فه‌یسبووك نووسی: تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ به مه‌به‌ستی هاندانی ڕای گشت و بێڕێزیی به كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمم وه‌پاڵ دراوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دادگادا، پارێزه‌ری ناوبراو به ڕه‌دكرنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌پاڵ مرادپوور درابوون، داوای پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ به په‌روه‌نده‌ی ناوبراو كرد و هه‌روه‌ها فه‌رزاد ده‌ڵێ، ڕوون نییه من چ درۆیه‌كم بڵاوكردۆته‌وه و بێ‌ڕیزیم به كام كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه.
كۆبوونه‌وه‌ی دووهه‌می دادگاییكردنی ناوبراو قه‌راره ڕۆژی ٧ی به‌فرانبار له لقی ٣ی دادگای شۆڕش له شاری كرماشان له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی هه‌وڵدانی دژی ئاسایشی نێوخۆ و ده‌ره‌وه و پروپاگه‌نده دژی ڕێژیم به‌ڕێوه‌بچێ.
په‌روه‌نده و ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌پاڵ ناوبراو دراون، سیاسی ـــ هه‌ڵبژاردن، پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی له ١٣ی به‌فرانباری ساڵی z٩٤ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا ودوای ٤٨ ڕۆژ ڕاگرتن له ژووری تاکەکەسی و بارودۆخی دژوار كرایه‌وه. ناوبراو ڕۆژی ٢٩ ڕێبه‌ندان به‌دانانی بارمته‌ی ٩٠ میلیۆن تمه‌نی ئازادكرا.
هه‌روه‌های پوورمرادی له لاپه‌ڕی خۆیدا ده‌نووسێ، جیاوازیی سه‌لیقه و ڕه‌وتی ناقانوونی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كه‌م ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ڵوه‌شێته‌وه به‌ڵام كاره ناقانوونییه‌كان درێژه‌یان ده‌بێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كاندا پێداگریی ده‌كاته‌وه كه من هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هیچ سایتێك به ناوی “كرماشان پۆست”م له ئه‌ستۆ نه‌بووه كه ئه‌م تۆمه‌ته‌شتان وه‌پاڵ دام و له‌سه‌ری دادگاییش كرام.