كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی كورد، به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 2 حه‌وتوویه له قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی ٤ی ئێڤین‌دا ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، كه‌یوان كه‌ریمی، ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی لقی دادسه‌رای زیندانی ئێڤین بانگ كرا و، له‌و كاته‌وه له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین‌دا ڕاگیراوه و، له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ملاقات و هه‌واخۆری بێبه‌ش كراوه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌وێ.
ناوبراو بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی یه‌ك ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قامچی بۆ به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین گواستراوه‌ته‌وه تا ئێستا له ملاقات، هه‌واخۆری، كتێبخانه و ساڵۆنی وه‌رزشی بێبه‌ش كراوه.
كه‌یوان كه‌ریمی سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٢ به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی پێش په‌رده‌ی فیلمی “نوشتن بر شهر” له یوتیوب له ماڵی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ركرا. ناوبراو ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ له تاکەکەسیی ئێڤین‌دا ڕاگیرا و پاشان به دانانی بارمته ئازادكرا. ساڵی پێشوو لەلایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای شۆرشی تاران، ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده به هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه حوكمی ٦ ساڵ و لێدانی ٢٢٣ قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پا كه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كانی بۆ ١ ساڵ و لێدانی‌٢٢٣ قامچی كه‌م كرایه‌وه.
پێشتر ناوبراو مۆڵه‌تی دروستكردنی ئه‌م فیلمه‌ی پێ‌درابوو كه باس له چیرۆكی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌كا كه دژی ڕێژیم شه‌وانه به نهێنی دیواره‌كان ده‌نووسن.