کاک سمایلی حاجی ڕەحیمی کوڕی حاجی حەمەی تەپی سەربە ناوچەی پیر محەممەدی بۆکان و باوکی عەزیز حاجی رەحیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٦٧ ساڵی لە ئاوایی تەپی کۆچیدوایی کرد.
کاک سمایل حاجی رەحیمی کەسێکی حیزبخۆشەویست، خۆشنێو و جێمتمانەی خەڵک بوو. بنەماڵەی کاک سمایلی حاجی حەمەی لە قۆناغی خەباتی چەکداریدا، زۆر جار پشتوپەنا و داڵدەدەری هێزی پێشمەرگە بوون.
کوڕێکی کاک سمایل بە ناوی عەزیز حاجیرەحیمی و هاوسەرەکەی، هەر ئێستا لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستاندا خەبات دەکەن.
کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، بۆ بۆنەی کۆچیدوایی کاک سمایل حاجیرەحیمی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی له عەزیز و سەرجەم بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریک و بهشداری خەمیان دەزانێ.