به نزیکبوونه‌وه‌ی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی تێکۆشەری شاری نه‌غه‌ده چالاکیی تەبلیغییان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ١٦ی سەرماوەز، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، لە شاری نه‌غه‌ده، بە بۆنەی هاتنی رۆژی ٢٦ سەرماوەز ، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و ئاڵای کوردستان لە قوتابخانه‌ی موعه‌لیم، کۆڵانی قوتابخانه‌ی ئه‌لمه‌هدی له شه‌قامی سمایل ئاباد، پشت مزگه‌وتی حاجی بابائاغا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا، دۆستان و هۆگرانی حیزب به نووسینی دروشمه‌کانی بژی کوردستان، بژی پێشمه‌رگه , شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاری نه‌غه‌ده‌یان ڕازانده‌وه.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی سپاس ودەستخۆشی لە سەرجەم خەڵکی نەغەدە و بەتایبەتی ئەندامان وهۆگرانی حیزب لەوشارە، چالاکییەکانیان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.