تۆ له بیرت چۆته‌وه
له بیر!!!
كه له ته‌نهاییدا منت ده‌نووسیه‌وه
له‌و شوێنه‌ی جانتاكه‌ت پڕكرد له ره‌نگی
چاوه‌كانی من،
توێی دڵ و پێكه‌نینی سه‌وزت به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی روحما هه‌ڵوه‌راند.
له بیرت چۆته‌وه
ئه‌وكاته‌ی
ده‌تگوت بێ تۆ شار چه‌نده تاریكه،
رۆژ چه‌نده ئاڵۆزه
خه‌یاڵ بۆ هێنده شپرزه‌یه له ونبونتا.
بێ تۆ
دڵم به‌دیار غه‌ریبییه‌وه هه‌ڵده‌وه‌رێ و
بارانێکی غه‌مگین ته‌ڕم ده‌كا له بۆنی تۆ.
له بیرته كه ده‌تگوت
هێنده له هه‌تاو ده‌چی تۆ
من خه‌ریكه
خۆم به‌سه‌ر سێبه‌ری هه‌تاودا له بیر ده‌چێ!!!
بۆ حه‌سره‌تی نیگات خۆم به‌سه‌ر به‌ژنی ئێوارهیەكی خۆله‌مێشیدا
هه‌ڵده‌خه‌م،
له‌وێوە ده‌ست به دۆزینه‌وه‌ت ده‌كه‌م.
له یادته!!!
تریفه‌كانی مانگی نیگات به‌سه‌ر ته‌نهاییمدا
ده‌هۆنه‌وه
ده‌تگوت
من له تۆدا هه‌میشه به‌ختم لێداڵێ
گیانم پشكۆی سۆز ده‌گرێ و
روحم هه‌نجن هەنجن ده‌بی له ئه‌ویندا.
له بیرت چۆته‌وه!!!
له هه‌ڵاتنی مانگا قژی منت شانه ده‌كرد
تریفه‌كانی خۆت ده‌خسته سه‌ر تۆڕی كراسه‌كه‌م
ده‌تگوت من و تۆ روناکی خۆرین،
ده‌ستی گه‌رمی باخچهیەکین من و تۆ،
تۆ شه‌وانه دێی و به دیار چرا كزكراوهكهی روحتەوە،
ته‌مه‌نی من ده‌نووسیه‌وه
پڕم ده‌كه‌ی له هه‌گبه‌ی پێكه‌نین
له‌ره‌ی دڵی تۆ به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ئومێدما
هه‌نیسكی ته‌م ده‌سڕێته‌وه
له بیرت چۆته‌وه تۆ له بیر.
كه من به‌شێك بووم له تۆ و تۆش له من.