ئه‌ندازیار سابیر نادری له شاری قوروه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری قوروه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی دایكی ئه‌ندازیار سابیر نادری، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی شه‌هیری نه‌رم‌ئامێری پویا و ده‌سبه‌سه‌ریان كرد‌و بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواسته‌وه.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵان، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان گه‌مارۆی ماڵی دایكی ناوبراویان دا‌و پاشان كۆمه‌ڵێك له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هاوكات خۆیان به ماڵه‌وەی داكرد و ده‌ستیان كرد به پشكنینی ماڵ و ته‌نانه‌ت ژنه‌كانیشیان پشكنی بوو.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان پاش پشكنینی یه‌ك سه‌عاته‌ی ماڵه‌كه، دوو له‌پ‌تاپی ماڵی دایكی و یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌موو موبایله‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و چه‌ند كتێب و نامیلكه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
هاوكات له لایه‌كی دیكه‌ش هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیم هه‌ڵیانكوتابووه شوێنی كاره‌كه‌ی و هه‌موو هاردی كۆمپیوتێره‌كانی ئه‌م شوێنه‌شیان پشكنی بوو.
شایانی باسه كه ئه‌ندازیار نادری ماوه‌ی ٣ ڕۆژه ده‌سبه‌سه‌ركراوه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری قوروه ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراویان وه‌ئه‌ستۆی خۆیان نه‌گرتوه و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو سه‌ردانی هه‌موو شوێنه ئه‌منیه‌تییه‌كانیان كردوه و هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان وەرنەگرتۆتەوە.