حه‌سه‌ن ڕه‌ستگاری‌مه‌جد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌وه به هۆی ناڕازی بوون له بارودۆخی دوور و درێژی حوكمه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه، ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌وه بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، حه‌سه‌ن ڕه‌ستگاری‌مه‌جد، ڕۆژی ١٣ی سه‌رماوه‌ز به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به حوكمه‌كه‌ی و بارودۆخی خۆی له زیندان مانی له خواردن گرت و هاوكات نامه‌یه‌كی بۆ كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه و كۆنسوولگه‌ری توركیه له شاری ورمێ نارد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌م زیندانییه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، كاربه‌ده‌ستانی زیندان به‌تایبه‌ت به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان چاوی به ناوبراو كه‌وتووه و به‌ڵێنی پێداوه به‌دواداچوون به په‌روه‌نده‌كه‌یدا بكا. ناوبراو ٣ په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست كراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی ناوبراو زیاتر له‌به‌ر په‌روه‌نده‌ی سه‌ره‌كیی خۆیه‌تی كه تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی حیزبی كرێكارانی كوردستانیان وه‌پاڵ داوه و ١٥ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
ناوبراو ده‌ڵێ، له دادگایه‌كی ناعادڵانه‌دا بێ ئه‌وه‌ی كه دان به هیچ تاوانێك‌دا بنێم په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست كردووم و ١٥ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووم.
حه‌سه‌ن ڕه‌ستگاری ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، كوڕی سوڵتان، ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٣ له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ركرا. ناوبراو له یه‌كه‌م په‌روه‌نده‌یدا به تۆمه‌تی شێواندنی ڕای گشتی، هه‌وڵدانی دژی ئه‌منییه‌تی میللی و هاوكاریكردنی حیزبه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری ورمێ حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه و له دادگای پێداچوونه‌وەش حوكمەکەی په‌سندكرایه‌وه.