دوو وڵاتی ڕووسیه و چین، ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه داوای ئاگربه‌ستی یه‌ك حه‌وتوویی بۆ شاری حه‌له‌ب كردبوو، ڤێتۆ كرد.
ڕووسیه ڕه‌شنووسی ئەنجومەنی ئاسایشی به ناقانوونی زانی و گوتی ده‌بێ ماوه‌ی 24 كاتژمێر پێشتر تاوتوێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه كرابایه.
له لایه‌كی دیكه‌ش ئا‌مریكا قسه‌كانی ڕووسیه به بیانووهێنانەوە دانا و رایگەیاند ئه‌و وڵاته دهویههوێ ده‌سكه‌وته نیزامییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریه له حه‌له‌ب بپارێزێ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و ناوچه‌یه، ئه‌رته‌شی سووریه له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب پێشڕه‌ویی به‌رچاوی كردووه و ده‌ڵێن سەتا ٧٠ی ئه‌و ناوچانه‌یان گرتۆته‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ناڕازییانی ده‌وڵه‌ت گیروگرفتی خواردن و ده‌رمان و تەندروستییان هه‌یه.
ڕۆژی ڕابردوو ڕووسیه و چین دوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئەنجومەنی ئاسایش ڕه‌شنووسی پێشنیاركراوی میسر، نیوزیله‌ند و ئیسپانیایان ڤێتۆ كرد و وێنزۆئێلاش ده‌نگی نه‌رێنی دا و ئانگۆلاش بێلایه‌ن بوو و هه‌روه‌ها ١١ وڵاته‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه پشتیوانیان له بڕیارنامه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی حه‌له‌ب كرد.