جێگری سه‌ركۆمار له كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه گوتی، كه‌م‌ته‌مه‌نیی ژنانی تووشبوو به مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی به تایبه‌ت له نێو كچاندا نیگه‌رانیی توندی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی، ڕۆژی ڕابردوو له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ پارێزگای ورمێ گوتی، یه‌كێك له گیروگرفت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مڕۆی ژنان كه‌م‌ته‌مه‌نیی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ره كه هه‌ر ئێستا زیاتر له سەتا ٩ی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ژنان پێكهاتووه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی جێی نیگه‌رانیی دیكه‌ش تووشبوونی به‌رچاوی پیاوان به مادده‌ی هۆشبه‌ره كه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ژن و منداڵه‌كانیش هه‌یه كه له بوودجه‌ی ساڵی ٩٦ جێی سه‌رنج و تێڕامانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بوو و به تێروته‌سه‌لی باس له‌م زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه كرا.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ته‌رخانكردنی بوودجه‌ی ٩٦ له بواری ژنان سه‌باره‌ت به ساڵی ٩٥ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌تۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام له ئه‌وله‌وییه‌تبه‌ندییه‌كاندا له ده‌ستوری كار دایه.
مه‌ولاوێردی گوتی، تووشبوونی ژنان به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌ڵاق و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی ژنان ٣ ئه‌وله‌وییه‌تن كه له ساڵی ٩٦ به‌شێوه‌ی جیددی به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین پێش به‌م زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌گرین.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،