جێگری كاروباری كۆمه‌لایه‌تیی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران گوتبوو، ڕێژه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه.
حه‌بیبوڵا مه‌سعوودی‌فه‌رید گوتی، سەتا ٥/١٢ بنه‌ماڵه‌كانی ئێران یانی ٢ و نیو میلیۆن بنه‌ماڵه، سه‌رپه‌رسته‌كانیان ژنن.
به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو جگه له مردن، ته‌ڵاق و مادده‌ی هۆشبه‌ر له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌یه.
مه‌سعودی‌فه‌رید ده‌ڵێ، به‌پێی مادده‌ی ٣٩ی به‌رنامه‌ی پێنجه‌می په‌ره‌پێدان، قه‌راره ساڵانه ئه‌م بنه‌ماڵانه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیان لێ بكرێ، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌دا بووه و ده‌وڵه‌ت پشتیوانییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردوون.
شایانی باسه كه ڕێژه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران هه‌موو ساڵێ به‌رز و به‌رزتر ده‌بێته‌وه و نێونجیی ته‌مه‌نیان له ٥٠ ساڵ بۆ ٣٥ تا ٤٠ ساڵ گه‌یشتووه