سه‌دی ٥٠ تا ٧٠ی قوتابخانه نوێیه‌كانی پارێزگای سنه بۆ قوتابیانی كه‌مئه‌ندام و ده‌گمه‌نه‌كان بە نیوەچڵی ماونەتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، خه‌لیل ڕه‌نجبه‌ر، ڕۆژی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی كه‌مئه‌ندامان له قوتابخانه‌ی ده‌گمه‌نه‌كانی ته‌وحید له سنه گوتی، سەتا ٥٠ تا ٧٠ی قوتابخانه نوێیه‌كانی پارێزگای سنه تەواو نەکراون.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی قوتابخانە ده‌گمه‌نه‌كانی پارێزگای سنه گوتی، یه‌كێك له گیروگرفته سه‌ره‌كییه‌كانی قوتابخانه‌كان، لەگەڵ باری تەندروستیی كه‌مئه‌ندام و قوتابییە ده‌گمه‌نه‌كان نایەتەوە. ده‌وڵه‌ت بوودجه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان نه‌كردوه و هه‌ر بۆیه داوامان له خێراخوازان ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی و پشتیوانی‌مان بكه‌ن تاکوو چاره‌سه‌ریی ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌م پارێزگایه ساڵۆنی وه‌رزشیی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان نییه. كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار به‌ڵێنیان داوه، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌ردێكیان له‌سه‌ر به‌ردێك دانه‌ناوه.