سەرلە بەیانی رۆژی ١٦ی سەرماوەز، بەشێکی بەرچاو لە شوفێر تاکسییەکانی شاری مەریوان بە ڕاگرتنی تاکسییەکانی خۆیان لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستیان دایە مانگرتن و نارەزایەتییان دەربڕێ.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کوردستان و کورد، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە، شوفێر تاکسییەکانی شاری مەریوان بەرانبەر بە گوێ نەدانی بەرپرسانی ئەو شارە سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانیان بە ڕاگرتنی تاکسییەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە.
یەک لە شوفێر تاکسییەکان لەو بارەوە رایگەیاند ؛ پێرانەگەیشتن و نەبوونی خزمەتگوزاریی لە یەکەی تاکسیڕانی و، گران بوونی نرخی بێنزین ، هەروەها دۆخی نالەباری ترافیکی ناو شاری مەریوان و، کۆمەڵێک گیروگرفتی دیکە، بۆتە هۆی نارەزایەتی دەربڕین ومانگرتنی شوفێر تاکسییەکانی شاری مەریوان.
شایانی باسە شوفێر تاکسییەکان لە ماوەی چەند حەتووی رابردوودا لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش مانیان گرتووە.