حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە داوای لە باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا کرد قانوونی درێژکردنەوهی گهمارۆکان بۆ ماوهی ١٠ ساڵ بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆر نەکا، و گوتی ئەو قانوونه پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهانه.
ڕۆژی پێنجشەممە مهجلیسی سنای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەنگی به درێژکردنەوەی گهمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی ١٠ ساڵی دیکه دا. ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی قسەکانیدا بۆ مهجلیسی ئێران گوتی، پێویستە ئۆباما ڕێگە نەدا گهمارۆکان درێژ بکرێنەوە.
ههروهها ڕۆحانی دەڵێ، وەڵامێکی توندمان دەبێ ئەگەر گهمارۆکانی ئەمریکا دژ بە تاران درێژ بکرێنەوە.