كۆماری ئیسلامیی ئێران ناردنی میلیشیای ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و، چه‌كوچۆڵی بۆ سووریه پەرە پێداوە.
هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ناردنی میلیشیای شیعه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان و چه‌كوچۆڵی زیاتر به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد کردووە.
ناوچه گهمارۆكراوهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له سووریه كه لە ژێر كۆنتڕۆڵی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د دایه، لە لایەن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیاکانی شێعه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاران کە زیاتر خەڵکی لوبنان، عێراق و ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت پاكستانیشن، به خه‌ستی بۆردومان ده‌كرێ و گه‌مارۆی توندی له‌سه‌ره.
ئێران له حاڵێكدا پشتیوانیی ماڵی و نیزامی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كا کە كۆنگره‌ی ئا‌مریكا گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر ئەو ڕێژیمه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ درێژكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها كومیته‌ی سێیه‌می ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌رده‌وامیی ده‌ستێوه‌ردانی خوێناویی نیزامیی ئێران له شه‌ڕی سووریه‌ی مه‌حكوم كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكرا، ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به هه‌زاران كه‌سی له شێعه‌كانی عێراق به ناوی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئابادانەوە بۆ سووریه ناردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته میلیشیاکانی شێعه كه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له عه‌مه‌لیاتی گه‌مارۆدانی شاری حه‌له‌ب هه‌یه و، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی “ماهان ئایر” بۆ ده‌مێشق گواستراونه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ شوێنه جیاجیاكانی شه‌ڕ نێردراون.