ژنه شاعیری یونانی که له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می بەر له‌دایکبوونی مه‌سیح ژیاوه. یه‌که‌م ژن بووه که پێبهپێی هه‌سته که‌سێتییه‌کانی، نهێنیترین هه‌سته شاراوه‌کانی له شێعره‌کاندا به‌یان کردووه. به‌پێی کۆمەڵێک سه‌رچاوه، ئه‌و، شێعره‌کانی له ٢٦٠٠ ساڵ پیشدا نووسیوه. خۆی هاوسه‌ده‌ی سۆلۆنۆس (یاسازانی یونانی) و به‌ختوننه‌سر و جێرمیا بووه. پلاتۆناس(ئیفلاتوون) ئه‌و خاتوو شاعیره وه‌ک خواژنی شێعر ده‌ناسێنێ. کاتولۆس به ناوی ساپفۆی پیاو ناوی دێنێ. تاتیانۆسی ئاسووری پێی ده‌ڵێ: رووسپی، دێوانه‌ی عه‌شق، که‌سێک که ره‌فتاری له شێعرهکانیدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه. ماکسیمۆسی تیرۆسی ده‌نووسێ: ”ساپفۆی روخسار جوان، چونکه بۆخاتری جوانی، شێعری به‌هه‌ست و سیمای ژنانه که ئه‌و خاتوونه هه‌یبووە، سوقڕات حه‌زی کردووە به‌و ناسناوه بیناسێنێ، هه‌رچه‌ند کورته‌باڵا و ره‌شتاڵه‌ش بووه”. له یه‌کێک له شێعرهکانیدا ده‌ڵێ: ده‌سته‌کانی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاسمان، چونکه کورته‌باڵا بووه. لێره‌دا پرسیارێک هه‌یه، ئاخۆ باسی جه‌سته و روحی کردووه یا له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ جیهانی کاکێشان، خۆی بچووک دیتووه. له زۆربه‌ی دۆزراوه‌کانی باستانیدا، روخساری ئه‌و ژنه، هاوتای ئه‌فرۆدیت جوان بووه. ساپفۆ له هه‌ڵبه‌سته‌کانیدا زۆر گرینگی به خۆشه‌ویستی و ئه‌وین له‌نێوان ژنه‌کان داوه و زۆربه‌ی کێشه‌کانی بۆی خوڵقاون، سه‌باره‌ت به هاوجنسگهری ئه‌و شاعیره‌یه بووه. ساپفۆ مناڵی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ساماندار و ئه‌شرافی، له گوندی ئێریسۆسی دورگه‌ی لێسڤۆس له‌دایکبوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه، ئیمڕۆ به ژنانی هاوجنسباز ده‌گووترێ لێسڤییهن(لێزبییه‌ن). له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ساپفۆ له‌گه‌ڵ ژنان و کچان زۆر شت گوتراوه. ده‌گێڕنه‌وه که بۆخاتری حورمه‌تێکی که بۆ ئه‌فرۆدیتی هه‌بووه، فێرگه‌ی گۆرانی و موسیقی دامه‌زراندووه. کچانی قوتابی له بۆنه‌ی ئایینی میتیلینییهکاندا به‌شدارییان کردووه. روون نییه که پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانی، هاوجنسگهری یا پیشه‌یی یا هه‌ردووکیان بووه. له هه‌رحاڵدا، ئاسه‌وارێک له پێوه‌ندی ماموستا و قوتابی یا مرید و مراد له شێعره‌کاندا به‌دی ناکرێ.
کۆمه‌ڵێک له توێژه‌ران ده‌ڵێن ساڵی 526ی پێش‌زایین له‌دایکبووه و ئارتوور ویگالی ئه‌مریکیش پێی وایه ساڵی ٢٦١ دروستتره. دورگه‌ی لێسڤۆس تا سه‌د ساڵ به‌ر له سه‌رده‌می زێڕینی پێریکلیس، نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی یونان بووه. ساپفۆ دوو یا سێ برای هه‌بووه: خاراکسۆس، لاریخۆس و ره‌نگه ئۆریغیۆس. ساپفۆ له زۆر شێعردا باس له پێوه‌ندی عاشقانه‌ی خاراکسۆس له‌گه‌ڵ دووریخا، واته ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندی شهرابفرۆش ده‌کا و ده‌یداته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر. خه‌ڵکانێک ده‌ڵێن که ساپڤۆ جارێک مێردی به کێرکیلاس، بازرگانی خه‌ڵکی دورگه‌ی ئاندرۆس کردووه. به باوه‌ڕی توێژه‌رانێک، زانیاریی مێردکردنەکەی جێی گومانه. به‌ڵام کاتێک خۆی ناوی کچه‌که‌ی له شێعرهکانیدا دێنێ و ده‌ڵێ: ” کچێکم هه‌یه به‌ناوی کلاییس…”. شک و گومانه‌کان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. ساپڤۆ ئامێری چنگی ژه‌نیوه و گۆرانی چریوه، بۆوه‌ی باسی عه‌شقی خۆی بکا. له شێعرهکانیدا، ئه‌و له‌گه‌ڵ گوڵ، وه‌نه‌وشه، که‌زی درێژ، خه‌نده و بزه‌ی لێو و خوێن‌شیرینی ده‌دوێ.
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و پیاوه هاوتای خواکانه
له به‌رامبه‌ر تۆ دانیشتووه
شه‌یدای روخساری جوانه و گوێی هه‌ڵخستووه
بۆ خه‌نده
بۆ ئاواز
بۆ دڵسۆزی تۆ
چونکه شیرینن
گفته‌کانی تۆ
_ _ _
دڵم له‌نێو هه‌ناومدا
چه‌ند به خورپه‌یه
کاتێک به خێسه‌وه سه‌یرت ده‌که‌م
وشه‌کان لێم دهتۆڕێن و
زمانم ته‌واو به‌سته‌یه
_ _ ¬ _
له‌نه‌کاو بڵێسه‌یه‌ک له‌شم داده‌گرێ
چاوه‌کانم هێزی دیتنی تۆیان لێده‌بڕێ
به گوێیانم جیا له ده‌نگت،
هیچیتر نابیسترێ و
هه‌موو شتگه‌لێ به تاریکی خوو ده‌گرێ
_ _ _
له‌ش ئاره‌قاوی، وه‌له‌رزه که‌وتووه
ره‌نگم وه‌ک گیای ویشکههڵگهڕاوی لێهاتووه
تۆفانێکه له شێتایه‌تی
له کاتی مه‌رگ و بێهیوایهتی
_ _ _
هه‌ساره له ده‌وری مانگ تروسکه تروسکیانه
جاوبڕکێیان له‌نێو تریفه‌ی مانگه‌شه‌وا، مایه‌ی تێداچوونیانه
مانگ به‌ڕێوه‌یه و حه‌وداڵی نیسێ و تارماییه‌کانه
به رووناکی زێڕینی خۆی سه‌رقاڵی وێرانکردنیانه
به‌سه‌ر فێنکایی جۆیبارا
سرته‌ی شنه‌با دێ
به‌نێوان گه‌ڵای سێوهکانا
به جووڵه‌ی په‌لکه‌کانا
خه‌و کۆتایی دێ.
لە ژماره ٦٩٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه