ڕۆژنامه‌ی ئامریكایی “كریستیه‌ن ساینس مانیتۆر” له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵی دیكه ده‌نووسێ، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ له ساڵی ٢٠١٧ په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییەکانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، په‌سندكرانی درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن مه‌جلیسی نوێنه‌ران و سه‌نای ئا‌مریكا به كۆی ده‌نگ و له لایه‌كی دیكه پێكهاته‌ی وه‌زیرانی و ڕاوێژكارانی ده‌وڵه‌تی ترامپ، كرانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی به‌دواوه ده‌بێ.
سی ئێس مانیتۆر له بابه‌تی خۆیدا به تێروته‌سه‌لی باسی له هۆكاره‌كانی مه‌سه‌له‌ی ئێران له سیاسه‌تی شاراوه‌ی پێشووی ئه‌م ڕێژیمه له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و له لایه‌كی دیكه كرده‌وه‌كانی ئێستای بۆ دروستكردنی مووشه‌كه‌كانی بالستیك، كێشه‌نانه‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداو، و خراپەكارییهكانی سایبێری ده‌كا.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه ده‌وڵه‌تی نوێی ئا‌مریكا ڕێكه‌وتنی ناوكیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام چاودێریی توندتر له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا ده‌گونجێنێ.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا هاتووه كه له‌وانه‌یه كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش مل بۆ ئه‌م وتووێژانه ڕانه‌كێشێ و ده‌ستی هاوكاریی بۆ زلهێزه‌كانی جیهان درێژ بكا و له ئاكامدا، ئه‌م ڕێكه‌وتنه كۆتایی پێ بێ و به یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شێته‌وه.