جان بێرنان، سەرۆکی رێکخراوی ناوەندیی زانیارییەکانی ئەمریکا، “سییا” پێی وایە بەشیکی زۆر لەو ڕەخنانەی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران دەگیرێ، لە جێی خۆیاندا نینو هەر بۆ خوانواندنە. ئەو دەڵێ ئێران لەو دانوستانەدا زۆر ئیمتیازی داوەو پێی سەیرە کە چۆن ئێران بەوە رازی بووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەڕانسە جان بێرنان کە یەکەم جار بوو دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکەی لۆزان قسەی دەکرد، گوتی ئەوانەی پێیان وایە کە ئەو ریککەوتنە رێگا بۆ ئێران خۆش دەکا پەرە بە بەرنامە ئەتومییەکەی بدا ڕاست ناکەن، چونکی دەزانن ئێران دەستی لە زۆر شت بەرداوە.
بەپێی قسەکانی ریکخراوی سییا ئێران ئیزنی داوە هەموو چالاکییەکانی بخرێتە ژیر چاوەدێری، ژمارەی سانترفیووژەکانی کەم کاتەوە و هەروەها چالاکیی بنکەی ئەتومیی ئەراک ڕابگرێو هەموو ئەوانەش جێی سەرسووڕمانن.
شایانی باسە ئەو قسانەی جان بێرنان، سەرۆکی رێکخراوی سییای ئەمریکا لە حاڵێک دایە کە کۆماریخوازەکانی ئەمریکاو هەروەها کاربەدەستانی ئیسڕائیل ڕەخنەی توندیان لە رێککەوتنی لۆزان لە نێوان ئێرانو وڵاتانی 1+5 گرتوە.