جێگری سه‌ركۆماری ڕووسیه گوتی، به‌هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێستا ئێمه چه‌كوچۆڵ هێرشبەر بەو وڵاته نافرۆشین.
ولادیمێر كوژین، جێگری سه‌ركۆماری ڕووسیه ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندین جار پێشنیاری كڕینی چه‌كوچۆڵی هێرشبەریی به مۆسكۆ كردووه.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا ڕایگه‌یاند، كاربه‌ده‌ستانی ڕووسی سه‌باره‌ت به پێشنیاری فرۆشتنی چه‌كوچۆڵ به ئێران به باش نازانن و ده‌ڵێن، ته‌نیا پێشنیاری ئێران بوو و هیچ وتووێژێ له‌مباره‌یه‌وه نه‌كراوه.
به‌پێی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فرۆشتن و ناردنی هه‌ر چه‌شنه چهکوچۆڵێك به ئێران به بێ ئاگارداریی ئه‌م ئەنجومەنە قه‌ده‌غه‌یه.
پێشتر حه‌سه‌ن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتبووی، كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری سۆخۆ ٣٠ له رووسیا لە به‌رنامه دایه.
ویكتۆر ئازیورۆف، سه‌رۆكی كومیته‌ی به‌رگریی فیدراسیونی ڕووسیه‌ش گوتبووی تاران و مۆسكۆ له حاڵی وتووێژی بۆ كڕینی چه‌كوچۆڵ به بڕی ١٠ میلیارد دۆلار دان.