سیاسەت لە هەموو دنیا لەسەر ئەرزی واقع دەکرێ، سیاسەت هونەری رئالیستەکانە، دەگەڵ حەز و خەیاڵی شاعیرانە مەودایان زەوی وئاسمانە، وەنەبێ ئیدەی سیاسیی وەدوونەکەوتنی خەون و خەیاڵەکانی مرۆڤ نەبێ ، بەڵێ سیاسەت بەزۆرێ هەوڵدانە بۆوەدی هاتنی خەون و ئارەزووەکان بەڵام بە شێوەیەکی واقعبینانە و دوور لە هەرجۆرە لێکدانەوەیەکی رووکەشانە چ بە باری بەدبینیدا و چ بە باری خۆشبینیدا. بۆیە جوانترین پێناسە بۆ سیاسەت ئەم ڕستیەیە کە دەڵێ” سیاسەت هونەری مومکینە.”
کەوایە با بەدوور لە هەموو تەعەسوب و دەمارگرژیەکی حیزبی و دەستەیی ئاوڕێکی سەرپێی لە خۆمان و لە بەرامبەرەکەمان بدەینەوە، ئێمە لە کوێ و دوژمنی داگیرکەر لە کوێ؟ داگیرکەر هەموو ئامرازێک کۆدەکاتەوە تا پەرە بەداگیرکاری خۆی بدا، بە پارە خەڵک دەکڕێ، چەکوچۆڵ دەکڕێ، زەبروزەنگ دەنوێنێ، دەکوژێ و دەبرێ و بەند و شکەنجە دەکات. کوردیش بەگژی دادێتهوه، بەڵام ههوڵ نادا تا لەهەموو ئیمکانات و تواناکانی خۆی و دەوروبەر کەڵک وەرگرێ بۆ بهگژداچوونهوهی.
کورد کە کۆڕ وکۆمەڵ و حیزب
پێکدێنێ، وەک تئوری بۆ ئەوەیە کە بیکا بە ئامراز و گەل و نیشتمانەکەی پێ ڕزگار بکا، کەوایە حیزب ئامرازە، ئامرزاێکە بۆ ڕزگاری نەتەوە و نیشتمان. ئەگەر حیزب بوو بە مەیدانی کێبەرکێێ ئەم وئەو، ئەم لایەن وئەو لایەن، ئەگەر حیزب بوو بە قیبلەی ئامال ئیتر دەبێ چاوەڕێی کارەسات بی، دەبێ بەجۆرێکی دیکە لەحیزب بروانن. کوردستان لە سەخترین کاتەکاندا و لە ئاستەمترین هەلوومەرج و لە زێڕینترین هەلودەرفەتدایە کە چی تەبایی و پێکەوە هەڵکردن وکارکردن بۆتە خەونێکی وەدی نەهاتوو. بۆتە مڵۆزمێک وبۆتە مۆتەکەیەک بەسەرشانی کوردەوە کە هەر دێ وئەو لە ئامانجەکانی دوور دەکاتەوە. لەو هەلوومەرجە ئاستەمهدا کە هەر ئان و سات خەریکە گۆڕانێک لە ناوچەکەدا رووبدا و کوردی رۆژهەڵاتیش هیچ ئامادەکاریەکی بۆی نییە. دهبێ حیزبهکان له هەوڵی پێهێنانی بەرەیەکی کوردستانی دابن تا وزوەو تواناکان بخرێنەسەر یەک، بیر و بۆچوونەکان بکەونە سەر یەک و بە هەموو لایەک هەرچی بە باشزانرا و هەرچی لە توانا دابوو ئەنجامی بدهین. لهو ئان و ساتهدا ئهوهی لهههموو شت پێویستتره رێکخستنی ناو ماڵی کورده له ناو بهرهیهکی دیموکراتیکی کوردستانیدا. بهرهیهک که بتوانێ ههموو وزه و تواناکان کۆکاتهوه و بڕیاری چارهنووس ساز له سهر داهاتووی رۆژههڵات دهربکات و ههنگاوی به کردهوهی بۆ بهاوێژێ.