شه‌وی شه‌ممه به‌رانبه‌ر به 13ی سه‌رماوه‌ز، دووکانی شه‌ریف باجوەر، چالاکی ژینگه‌پارێز له شاری مه‌ریوان، به ده‌ستی که‌سانی نه‌ناسراو، ئاگری تێبه‌ر درا.
به پێی هه‌واڵی بڵاوکراو له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که‌س یا که‌سانێکی نه‌ناسراو له کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌ون، دووکانی شه‌ریف باجوەر که ته‌نیا شوێنی دابینکردنی بژێوی ژیانیه‌تی ئاگر ده‌ده‌ن.
ناوبراو که ئه‌ندامی چالاک و به‌هه‌ڵویستی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و به‌رپرسی ئاگر دامرکاندنه له‌و ئه‌نجومه‌نه، چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی چالاکیی مرۆڤدۆستانه و ژینگه‌پارێزانه‌یه.
شایانی باسه شه‌ریف باجوەر ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به توندوتیژی کردن له گه‌ڵ ئاژه‌ڵان و، که‌مته‌رخه‌میی نابه‌رپرسانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی بواری ژینگه‌پارێزی، ده‌ستی دایه مانگرتن و، رێپێوانی نێوانی مه‌ریوان و سه‌لاس باوه‌جانی ده‌سپێکرد که، بۆ ماوه‌یه‌کیش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه لە ناوچەی دزڵیی مەریوان ده‌سبه‌سه‌ر کرا.