رۆژی پێنج شه‌ممه ١١ ی سه‌رماوه‌زی ٩٥ ( ١ ی دێسامبری ٢٠١٦ ) له سه‌ر بانگهێشتی نوێنه‌رایه‌تی (هەده‌په ) له هه‌ولێر ، شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوه‌یی و حسن کاکیلی به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ره‌وشی تورکیه و به تایبه‌ت جه‌ریانی گرتنی هاوسه‌رۆکه‌کان و پارلمانتاران و به‌شێک له سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی سه‌ر به “هه.دپە” له شاره‌کانی باکوری کوردستان ، به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان له شاری هه‌ولێر، کرد.
له سه‌ره‌تا دا شیلان ئه‌مین ئوغلو به ناوی نوێنه‌رایه‌تی “هە‌دەپە” له هه‌ولێر کورته‌یه‌کی له بارودۆخی تورکیه و باکوری کوردستان و به تایبه‌ت گرتن و زیندانی کردنی هاوسه‌رۆک، پارلمانتار و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی سه‌ر بە “هە‌دەپە”ی باس کرد و ، ئه‌م کرده‌وانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی چوارچێوە و پێوانه‌کانی دێمۆکراتیک و ئیراده‌ی خه‌ڵک دایه قه‌ڵه‌م و، داوای له کاربه‌ده‌ستانی تورکیه کرد که ئه‌وان ئازاد بکه‌ن و، له بری ئه‌وه له فکری چاره‌سه‌ری پرسی کورد لە رێگای ئاشتی و دیالۆگ دا بن. له کۆتاییش دا ، داوای له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌که کرد که به ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێک به کۆنسۆلگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، داوایان لێ بکرێ که به گوشار خستنه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی تورکیه زه‌مینه‌ی ئازادی رێبه‌ران، نوێنه‌ران و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی باکوری کوردستان فه‌راهه‌م بکرێ.
دواتریش نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی کوردستانی تێبینی و بۆچوونه‌کانی خۆیان له ئاست دۆخی هه‌ستیار و نائاسایی تورکیه و به تایبه‌ت بارودۆخی ئاڵۆز‌و له‌گرێچووی باکوری کوردستان به شوێن سیاسه‌تی ڕاوودونانی هاوسه‌رۆک و نوێنه‌ران و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ڵبژێردراوی کورد، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تورک یان خسته روو و، له ئاکام‌دا له سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبەش ڕەزامەندیی خۆیانیان دەربڕی.
شایانی باسه که ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب، له‌و دانیشتنه دا ، وێڕای مه‌حکوم کردنی ڕاوودونان و زیندانی کردنی هاوسه‌رۆکی “هه.ده.په” و پارلمانتار و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی باکوری کوردستان ، هیوای خواست که ده‌وڵه‌تی تورکیه به رێگای دیالۆگ و دانیشتن پرسه‌که ، چاره‌سه‌ر بکا که بە قازانجی هه‌ر دوو لا ده‌شکێته‌وه.