کوردانی کە خەڵکی دەڤەری ئیلام کە دانیشتووی شاری تارانن، لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز لە چەندین شوێنی ئیسلامئابادی تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “کوردستان و کورد”، کوردانی خەڵکی ئیلام کە لە شاری تاران دەژین، ئەمساڵ بە شێوەیەکی گەرموگۆڕتر بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی پێوەندیدار یادی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرزراگرت.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا، چەندین شوێنی قەرەباڵغ و بەرچاوی ئیسلامئابادی تاران، بە ناوی پێشمەرگەو خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان نەخشێنرابوو.
ئەو شوینانەی کە لە لایەن ئەندامان و هۆگرانی حیزبی و کوردانی ئیلامەوە لە شاری تاران چالاکی تەبلیغی تێداکراو بوون بریتی بوون لە:
ترمیناڵی ئۆتۆبووسڕانی، شەقامەکانی قەڵای حەسەنخان،شەهرەکی قوودس، شەقامی نێوان دادسرای ئیسلام ئاباد و گۆرستانی بەهەشتی زەهرا.
کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە دۆستان و کوردانی دانیشتووی شاری تاران بەتایبەتی کوردانی ئیلامی، چالاکییەکانیان بەرز دەنرخێنێ و بە خزمەتێکی نیشتمانییان دەزانێ و دەسخۆشییان لێدەکا.